چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆ بۆ سڕكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ كازمی‌ کۆده‌كاته‌وه‌
  2022-06-24       645       

به‌وته‌ی‌ سەرکردەیه‌كی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعه‌كان، په‌رله‌مانتاره‌كانیان واژۆ  كۆده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئەوەی رێگریی لەمستەفا کازمی بکەن لەکۆنگرەی ریاز نەتوانێت واژۆ لەسەر هیچ رێککەوتن‌و پەیماننامەیەك بکات.

ئاوێنه‌: محەمەد بەلداوی، سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا پەرلەمانتارەکانیان زیاتر 50 واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری لەمستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بکەن، لەکۆنگرەی ریاز نەتوانێت واژۆ لەسەر هیچ رێککەوتن و پەیماننامەیەك بکات.

بەوتەی بەلداوی، پەرلەمانتارەکان بەنوسراوێکی فەرمی واژۆکانیان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووەو تێیدا داوا دەکەن، بەپێی دەستورو بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 121 دەرچو لەساڵی 2022، لەواژۆکردنی هەموو رێککەوتن و پەیماننامەیەك لەکۆنگرەی ریاز لەسعودیە، دەسەڵاتەکانی کازمی سڕ بکرێت.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ لەپەرلەمانی عێراق سوێندخواردنی یاسایی بەکۆمەڵی پەرلەمانتارانی جێگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدر بەڕێوەچو. بەوەش رێگە لەبەردەم چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرایەوە کە وەکو گەورەترین فراکسیۆن مامەڵە بکات.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×