نەوت بەرزبووەوە
  2022-06-25       364       

ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەك كە هەر بەرمیلێك سێ دۆلار زیاتر چووە سەر نرخەكەی لە چاو دوێنێ.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتیی جیهانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەتەوەو بە 113 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

هەروەها بە هەمان شێوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش زیاتر لە سێ دۆلاری چۆتەسەرو بە 107 دۆلارو 62 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی دوو هەفتەی یەك لەدوای یەكە نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×