پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2022-06-25       400       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ(شەممە) شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو دەشڵێت، لە كاتەكانی شەویشدا ئەگەری هەورە تریشقەو نمەباران هەیەو سبەینێش پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان و بە ئاستێکی کەمتر لە دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە و نمە بارانی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ خێرایی با هەندێك جار چالاك دەبێت بۆ سەروی 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكداو مەودای بینین لەكاتی خۆڵباریندا بۆ خوار 3 كیلۆمەتر دادەزێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیە بن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 38، دھۆک: 40، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: 41، سۆران: ٣٧، راپەرین: 39، گەرمیان: 46 پلە.

کەشناسی ھەرێم پێشبینی کردوە سبەی(یەكشەممە)، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ بێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک و پلەكانی گەرماش بە 3 تا 5 پلە دادەبەزن.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە، سبەینێ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمجۆرە دەبن: ھەولێر: 37، سلێمانی: 35، دھۆک: 35، کەرکوک: 40، ھەڵەبجە: 37، سۆران: 34، راپەرین: 35، گەرمیان: 41 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×