پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار دەدات
  2022-06-25       283       

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان رۆژی دوشەممە كۆببێتەوەو لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار بدات و خوێندنەوەی یەكەم بۆ دو پێشنیازەیاساو خوێندنەوەی دوەمیش بۆ سێ پێشنیازو پڕۆژەیاسا بكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە دانیشتنەكە كاتژمێر 10 بەیانیی رۆژی دوشەممە رێكەوتنی 27/6/2022 بەڕێوەبچێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ڕۆژی دوشەممە  ٢٠٢٢/٦/٢٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دوەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

١ - پێشنیازەیاسای (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ - پێشنیازەیاساكانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

١ - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٣ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨).

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×