کێ بەرپرسە؟!
  2022-06-25       441       

‎‏‎ئێمە وەک کارمەندانی کۆمپانیای پاکەرەوی ئەهلی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە و نەخۆشخانەی شەھید د.خالید، ‎‏‎بە ھەموو بنکە تەدروستی و مەلبەندەکانی تەندروستی سنوری کۆیە و تەق تەق و دەوروبەری کە ژمارەمان ۱۲۲ کرێکارە
‎‏‎ھیچ شوێنێک نەما پەنای بۆ بەرین بەلام کەس خۆی بە ساحێبی ئەو کرێکارە فەقیرانە نازانێ و ھیچ کەسێیش نیە بێ کێشەی موچە نەدانی ئەو کرێکارانە چارەسار بکات و کەس خۆی ناکات بە ساحێبی عەقد لەگەل کۆمپانیایەکی پاک کەرەوە کراوە کە کۆمپانیاکە عەقدەکەی هەل وەشاندۆتەوە پەنامان بۆ دادگای کۆیە برد بۆ ئەوەی سکالا بکەین و مافی شەش مانگی موچەکەمان وگرین ئی سالی ۲٠۲۲ کە تا ئێستا هیچ برە موچەیەکمان وەر نەگرتوە پێیان گوتوین لە دادگای کۆیە هیچتان بۆ ناکرێ سکالاکەتان ببەن بۆ هەولێر ئەو قسەیە بۆ خەلکی شارەکەم بە جێ دێلم کە ئو قسەیە چ مانایەک دەگەیەنی گەر لەسەر ئەو قسەش کە دەی کەم با حەپس بکرێم چونکە تەنها بە منی کرێکار نە وتراوە بە هەموو ئەو کرێکارانە وتراوە کە لە مەحکەمەی کۆیە حزوریان هەبووە چوین بۆ لای بەرێز قائیمقامیەتی کۆیە وتیان قسەمان لەگەل وەزارەتی دارای کردوە کە موافەقەی شەش مانگی موچەی ئێوەی کردوە کە لە لایەن بەرێوبەرایەتی تەندروستی کۆیە موچەکانتان پێ دەدرێ بەلام تا ئێستا هیچ موچەیکمان وەر نەگرتووە دەچین بەرێوەەرایەتی تەندروستی کۆیە دەلێن برۆن بۆ قائیمقامیەت سکالاتان بگەیەن بە قایمقام لە کاتێک بەرێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە بەشی یاسای هەیە کە دابا لە ماوەی دوو مانگ دا ئەو کێشەیەی کرێکار چارەسەر بکات بەلام تا ئێستا هەولی جدی نەدراوەو چارەسەر نەکراوە پەنا بۆ مەلبەندی ۱٤ رێکخستنی کۆیە ئەبەی دەلێ کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەم دەستی دەستیت پێ دەکەن لەوێ ئەت بەن بۆ ئەوێ وەک کالایەکی بێ بە ها بەکارت ئەهێن تا ئێستا هیچمان بۆ نەکراوە بای کۆتمان کرد خەلکی تریان هێنا بۆ خاوێن کردنەوەی نەخۆشخانە و خەلکی ئەم شارە ئاگاداری ئەم شتە بوون بە جۆرێکی تر سەیری ئێمەی کرێکار دەکرێ وە ئەزانن ئێمە ئینسان نین و بەهای ئینسانیەتمان تیا نیە و حیسابێکی ترمان بۆ دەکرێ کە تا ئەو دەقیەی ئێستا لە کاتی کرۆنا دا دەوری گرینگمان هەبوە گەر ئێمە نەبین ئەوە ئەو نەخۆشخانە بۆ گەن ئەبێ بە ۆی پیس و زبل و خۆل و خاشاک بەو مووچە کەمووە ئم نەخۆشخانە خاوێن ئەکینوە
‎ بەو موچە رازین ئەو مووچەمان پێ رەوا نابین و لە کاتی خۆی دا پێ مانی نادەن لێرەوە ئەم جارە ئو ها ئەلێم نالێم بەرپرسەکانی ئەو شارە بە هانامن بێن بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ئەلێم خەلکی خۆشەویستی شاری کۆیە خەلکە دەست رۆشتوەکەی کۆیە گەر ئێوە بە هانامن بێن بەشکم دەسەلات دارانی کۆیە بە خۆیان دا بچنەوە کێشەکە چاراسەر بکرێ گەر میدیا کار و راگەیەند کار و چالاک واناکانی کۆیە بێنە سەر خەت بۆ وەگرتنی مافە خوراوەکانی ئێمەی کرێکار ئەمە یەکەم جاریش نیە ئەو کێشەیە روبدا کە موچەکەمان وا تاخیر وەر گرین ئەم کێشەیە چەندان جار دوبارە بۆتەوە کە بە موچەی ۲۸٥ هەزار دینار دەوام ئەکین و ئو برە پارەمان پێ روا نابین داواکارم کێشەکانمان چارەسەر بکرێ
‎‏‎ ھیوادارم بەڕێوبەر و کار بە دەستانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە و نەخۆشخانەی شەھید د.خالید ھیچی تر بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو زولمەی لە ئێمەی کرێکار دەکرێ ھەولی جدی بدرێ بۆ چارەسەر کردنی کێشەی و موچەکامان ،
‎‏‎بە ھیوای زوو چارەسەر کردنی کێشەکەمان..

 

کارمەندانی کۆمپانیای پاکەرەوی ئەهلی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە و نەخۆشخانەی شەھید د.خالید

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×