"بەهۆی زیادەڕەوییەكانی كەسانی دەسەڵاتدار، لە چەند شوێنێك كاركردن لە شەقامی 100 مەتریدا راگیراوە"
  2022-06-25       497       

رەمەزان نامیق، سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، زیادەڕەوییەكانی سەر پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی هۆكارێكی سەرەكین لەبەردەم تەواونەكردنی پڕۆژەكەو خاوەندارێتی زیادەڕەوییەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ كەسانی دەسەڵاتدارو بەرپرس و بەوهۆیەشەوە كاركردن لە چەند شوێنێكی شەقامەكە راگیراوە.

ئاوێنە: رەمەزان نامیق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بەدابینکردن و تەرخانکردنی شایستە داراییەکانی شەقامی 100 مەتری لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم زیادەڕەوییەکانی سەرشەقامەکە لاببرێن کە هۆکارێکی سەرەکین لەبەردەم تەواونەکردنی پڕۆژەکە، ئەگەر پارەی نەختینەش هەبێت بەڵام زیادەڕەوییەکان لانەبرێن ناتوانرێت پڕۆژەکە تەواوبکرێت."

ئاشكراشیكردوە"خاوەندارێتی زیادەڕەوییەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەسی دەسەڵاتدارو بەرپرس و ڕێگرن لەوەی زیادەڕەوییەکان لاببرێن و بەم هۆیەوە لەچەند شوێنێکی ڕێگاکە کارکردن تیایدا ڕاگیڕاوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "بەپێی یاسای ژمارە (۳) ساڵی (۲۰۱۸) ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە ئەم زیادەڕەوییانە لاببەن و لەکاتی لانەبردنی زیادەڕەوییەکان ڕوبەڕوی دادگایان بکەنەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×