گەریلا كوژرانی 22 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
  2022-06-25       339       

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلادا كە بۆ یادی30 ی حوزەیران، ڕۆژی فیدایبوون ئەنجامدراوە، 22 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە: هێزەكانمان بۆ سڵاوكردن لە 30 ی حوزەیران، ڕۆژی فیداییبوون چەندین چالاكییان ئەنجامدا و ئەو چالاكییانە بەردەوامن، لەو چالاكیانەدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران، خێمەیەكی سەربازی خاپووركرا.

ئەوەشهاتووە، سوپای توركیا تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانیان 34 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 21 جاریش بە هەلیكۆپتەر، 22 جار بە فڕۆكە و بەدەیان جاریش بە كاتیۆشا بۆردوومان كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×