تەندروستی سلێمانی: هۆشیاری خەڵكی وایكردووە تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە كەمببێتەوە
  2022-06-25       275       

دكتۆر سیروان محەمەد، سەرۆكی بەشی هەناوی لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن كە تایبەتە بە تووشبووانی سكچوون و رشانەوە لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "هۆشیاری خەڵكی وایكردووە تووشبوون بە سکچون و ڕشانەوە كەمببێتەوە".

ئاوێنه‌: دكتۆر سیروان محەمەد لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی سكچوون و رشانەوە، رۆژانە نزیكەی 300 كەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكەیان دەكرد، بەڵام ئێستا رۆژانە نزیكەی 50 بۆ 60 تووشبووی سكچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن".

لەبارەی هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی سكچوون و رشانەوە لە سلێمانی، سەرۆكی بەشی هەناوی لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن وتی، هۆشیاری خەڵكی وایكردووە تووشبوون كەمببێتەوە.

دكتۆر نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە سلێمانی، رایگەیاند: هەموو ئەو كەسانەی تووشی سكچوونی و رشانەوە بوون یەك جۆر چارەسەر وەردەگرن.

نوێنەرەكەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە سلێمانی وتی: ئەو نەخۆشییە چارەسەركردنی ئاسانە، بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە چەند رۆژێك سكی بچێت، لەوانەیە زۆر وشكبێتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر گورچیلەی هەبێت، بۆیە دەبێت نەخۆش دوای تووشبوونی لە نزیكترین كاتدا سەردانی پزیشك بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×