ئەحمەد موفتی: هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دڵەڕاوکێیان دروستکردووە
  2022-06-25       643       

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر زیانی گیانی و مادییان بە دواوە نەبووە، بەڵام دڵەڕاوکێیان دروستکردووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، جگە لە بەرهەم هێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرومۆر، کارەباش بەرهەم دەهێنرێت، کۆمپانیای دانە غازیش بەردەوامن لە ئیش و کارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، بوونی مەترسی پەلاماردانی کێڵگەی کۆرومۆر لەلایەن عێراقەوە پرسێکی ئەمنییە و ئەمنیەتی کێڵگەکە لای وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ترە.

ئەحمەد موفتی وتیشی، ئەوان تەنها بەرهەمهێنانی غاز و کارەبایان لەسەرە.

لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر زیانی گیانی و مادییان بە دواوە نەبووە، بەڵام دڵەڕاوکێیان دروستکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار هێرش بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراقەوە ئەنجامدرا، دوێنێ هەینی، بۆ دووەمجار هێرشکرایە سەر ئەو کێڵگەیە، ئەمڕۆش بۆ جاری سێیەم هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

​​​​​​

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×