کچێکی تەمەن 17 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
  2022-06-25       533       

لە گەڕەکی شەهیدانی شاری کەلار، کچێکی تەمەن 17 بە گوللـە گیانی لەدەستدا و بەوتەی کەسوکارەکەشی، خۆی کوشتووە.

 ئاوێنە: ماڵپەڕی "نەوژین" کە ماڵپەڕێکی تایبەتە توندوتیژی دژی ئافرەتان بڵاویکردەوە، " پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار، کچێکی لەدایکبوی ساڵی 2005 (17 ساڵ) بە گوللـە گیانی لەدەستداوە."

 ئاماژەی بەوەشکردووە، گوللـەکە بە سەری کچەکەوە بووە و بە وتەی کەسوکارەکەیشی، " خۆی خۆی کوشتووە." 

 بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئەمە دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی کچانە بە گوللـە لەماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێردا، پاش ئەوەی پێرێش کچێکی دیکە کە ئەویش تەمەنی 17 ساڵ بوو گوللـەی بەرکەوتبوو، گیانی لەدەستدا. 
 
لەمساڵدا جگە لەم حاڵەتانە، تاوەکو ئێستا لە گەرمیان و خانەقین، چوار ژن خۆیان کوشتووە و سێ ژنیش خۆیان سوتاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×