په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەرێمی كوردستان ملكەچی مووشەكباران نابێت و بەرگری لە مافەكانی دەكات
  2022-06-25       436       

 پێنجشەمی رابردوو و دوێنێ هەینی و ئەمڕۆیش هێرش كرایه‌ سەر كیڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ، رێبوار بابەكەی پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت، هەرێم ملكەچی ئەو مووشەكانە نابێت.

ئاوێنه‌: رێبوار بابكەیی، كە سەرۆكی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوە و ئەندامی لیژنەی وزەی پەرلەمانی كوردستانە، لە دیمانەیەكی كەناڵی "دیجلە"، بە وردی تیشكی خستە سەر ئەنجامدەر و مەبەستی ئەو هێرشانە.

بابەكی وتی، گرووپە یاساشكێنەكان هەمان ئەزموونی حوسییەكانی یەمەن لە عێراق كۆپی دەكەن و هەوڵ دەدجەن لێرە جێبەجێی بكەن، ئەو گرووپانە لای حكوومەتی عێراق زانراون و دەیانەوێ كۆمپانیا بیانییەكانی لە هەرێم كار دەكەن، ناچاری رۆیشتن بكەن، بۆیە حكوومەتی فیدراڵی داواكراوە رێگری لە جێبەجێكردنی ئەجیندا دەرەكییەكان بكات، كەچی بەداخەوە حكوومەتی عێراق ناتوانێت كۆنترۆلی ئەو گرووپانە بكات.

روونی كردەوە، بەو هێرشانە هەرێمی كوردستان ملكەچی ئەوان نابێت و بەرگری لە مافەكانی دەكات، لەو كاتەی ئەوان دەیانەوێ سیاسەتی ئەمری واقیع بۆ رێگرتن لەهەر نزیكبوونەوەیەكی بەغدا و هەولێر بسەپێنن.  

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×