سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ئه‌نجامداو رایگه‌یاند، پێویسته سوید هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بگۆڕێت، ده‌شڵێت، ئه‌نقه‌ره دەیەوێت سەرجەم ئەو بەڵێنانەی سوید داویەتی بە شێوەیەکی کرداری جێبەجێیان بکات.
ئاوێنە: پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید ئەنجامدا و بابەتی تایبەت بە داواکاریی ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ تاوتوێ کرا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆگان دوپاتیكردوه‌ته‌وه، كە "پێویستە سوید هەنگاو بنێت لەسەر ئەو پرسە بنەڕەتییانەی كە بۆ توركیا گرنگن، وەك بەرەنگاربونەوەی تیرۆر".
ئه‌ردۆگان جەختی لەوەکردەوە، کە "پێویسته سوید هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بگۆڕێت، تورکیا دەیەوێت سەرجەم ئەو بەڵێنانەی سوید داویەتی بە شێوەیەکی کرداری جێبەجێیان بکات".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئه‌ردۆگاندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید، داوای ئەوەی لێکرد کە سزا و گەماڕۆ هەنوکەییەکانیان لەسەر چەک و کەرتی سەربازیی تورکیا، هەڵبگرن، داواشیكردوه، کە پێویستە سوید لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی رادەستکردنەوە و دیپۆرتکردنەوەی ئەندامانی په‌كه‌كه هەنگاوی جددی بنێت.
18ی (ئایار/5)ی 2022 سوید و فینلاند داواکارییان بۆ ئەندامبونیان لە ناتۆ بەرزکردەوە، داواکارییەکە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی رێکخراوەکە بە گەرمی پێشوازی لێ‌کرا، بەڵام تورکیا لە دژی بڕیاری بە ئەندامبونی ئەو دو وڵاتە وەستایەوە، ئەوەش وایکرد ناتۆ نەتوانێت دەست بە رێکارەکانی به‌ئه‌ندامبونی ئه‌و دو وڵاته بکات.
ئەردۆگان ده‌ڵێت، رەزامەندی وڵاتەکەی بۆ بون بە ئەندامی سوید و فینلاند لە ناتۆ پەیوەستە بە بەوەی ئەو وڵاتانە تا چ ئاستێک رێز لە هەستیارییەکانی تورکیا دەگرن، بەتایبەت لە بابەتی رادەستکردنەوەی کەسانی داواکراو بە تورکیا، بەپێچەوانەوە ناهێڵن بێنەناو ناتۆوە.