ئاسایشی سلێمانی: 240 بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون
  2022-06-26       474       

یاسین عەبدولسەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا 240 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 11یان ژنن.

ئاوێنە: یاسین عەبدولسەمیع لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ماددەی هۆشبەر تەنیا ناكەوێتە ئەستۆی دامودەزگا ئەمنی و یاساییەكان و دەبێت هەریەك لە خێزان و بەخێوكاران، پیاوانی ئایینی، دامودەزگا پەروەردەییەكان و دامودەزگا رۆشنبیری و راگەیاندنەكان بەشداربن لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لە مەترسییەكانی ئەم ماددە ترسناكە.

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ئاشكراشیكرد، لە ماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا توانیویانە 240 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن، لەو ژمارەیەش 11 كەسیان لە رەگەزی مێن.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها 67 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و هێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، 173 كەسیشیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی دەستگیركراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×