بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دهڵێت، تا ئهمڕۆ نزیکەی 80 هەزار کەس فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون پڕکردووەتەوە.
ئاوێنه: هێمن هەینی، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەنوێترین ئاماری ئەو کەسانەی فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون پڕکردووەتەوە، ڕایگهیاند، "تاوەکو ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2022، نزیکەی 80 هەزار کەس فۆڕمی داواکردنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە".
وتیشی، "هەر کەسێک بەڵگەنامەکانی هاوڵاتیبونی هەبێت دەتوانێت فۆرمهكه پڕی بکاتەوە؛ ئەگەر لە ماڵێکدا شەش کەسیش پڕیبکەنەوە سیستمەکە قبوڵی دەکات، بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە شیاوترین هەڵدەبژێرین و هەموو دووبارە و نەشیاوەکان فۆڕمەکانیان بەتاڵ دەکرێتەوە".
بەوتەی هێمن هەینی، ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات یان پارچەکانی دیکەی کوردستان و شارەکانی عێراقەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە دواتر هەڵیدەوەشێننەوە. لهو ڕوهوه وتی، "هەموو ئەوانەی تاپۆی شوێنێکیان بەناوەوە بێت، یان سوودمەندبووبن لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕم پڕنەکەنەوە، فۆڕمیش پڕبکەنەوە دواتر هەڵدەوەشێندرێتەوە".