مەلا بەختیار: قەیرانەكان زۆر زیاتر دەبێت، لەوەی کە ئێستا هەیە!
  2022-06-26       559       


مەلا بەختیار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دۆخی کوردستان گرێدراوی پەیوەندییەکانی عیراقە، عیراق ناتوانێ چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە. بۆیە هەمیشە چارەسەرە کاتییەکان ئەوپەڕی ساڵێک دەخایەنێت و پاشان وەکو خۆی لێدێتەوە و دۆخەکە دەتەقێتەوە. ئه‌و ده‌ڵێت، " قەیرانەكان زۆر زیاتر دەبێت، لەوەی کە ئێستا هەیە".

ئاوێنه‌: مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیییەکانی یەکێتی لەدیداری دەستەی نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژدا، رایگەیاند، "ئەم دۆخەی گوزەری دیموکراسی گێرمەوکێشەی زۆرە. کە یەکێکیان قەیرانی ئابورییە، کە توشی کوردستان. عیراق و هەموو دونیا بووە. مەترسیش زۆرە، ئەو قەیرانە زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کە ئێستا هەیە!  بەڕادەیەک ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە، لە جەنگی دووەمی جیهاندا رووینەداوە."

لەبارەی دۆخی ئێستاشەوە، مەلا بەختیار وتی‌، "دۆخی کوردستان گرێدراوی پەیوەندییەکانی عیراقە، ئەمە لەکاتێکدا عیراق ناتوانێ چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە. بۆیە هەمیشە چارەسەرە کاتییەکان ئەوپەڕی ساڵێک دەخایەنێت و پاشان وەکو خۆی لێدێتەوە و دۆخەکە دەتەقێتەوە، هەروەک یاری مارو پەیژە! چونکە ئەم وڵاتانە بێ کەلتوری دیموکراسی و بێ سیستەمی هاوچەرخ و بێ کەلتوری مۆدێرنەتەن، بێ کەلتوری مەدەنی و ئازادی و مافی ژنن. تەنانەت لە دەسەڵاتدارێتیدا، ئەم وڵاتە کە (١٠١) ساڵە دامەزراوە، کەلتوری چەندین حکومەتی شکستخواردووی هەیە، هەر لە حکومەتی مەلیکییەوە تا حکومەتی ئێستا، بەتایبەتی با لە دوای رووخانی بەعسەوە سەیر بکەین، کە ئایا تا ئێستا چیانکردووە؟ هەموو سێکتەرەکانی خزمەتگوزاریی وێرانەیە و پڕە لە گەندەڵی! چونکە هیچ کام لەو حکومەتانە نەیانتوانیوە کێشەکان چارەسەر بکەن. بۆیە ئێوە چاوەڕێی ئەوە مەکەن ئەگەر حکومەتیش پێکبێت، مایەی چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکانی عیراق بێت. بەڵکو ئەوەش هەر چارەسەرێکی کاتییە، کە ناومناوە ئارامی پێش زریان!".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×