ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا روو لە زیادبوونە
  2022-06-27       293       

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستیی گشتیی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سکچوون و ڕشانەوەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون زیادیان کردووە. 

ئاوێنە: د. سەباح نامیق، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتیی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 27-6-2022) ڕاگەیاند، "رۆژانە ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە زیاد دەکات، تا ئێستا 55 حاڵەت داخڵی نەخۆشخانە بووە، هەموو نەخۆشەکان پشکنینیان بۆ کراوە و ئەوانەی کە نیشانەکانیان زۆر بە توندی لەسەر بووە دەرکەوتووە تووشی کۆلێرا بوون کە ژمارەیان 21 کەسە، ئەوانی دیکەش چاوەڕێی هاتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانین لە بەغدا".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو خواردن و ئاو بین کە بەکاریدەهێنین، چونکە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەن". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×