مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە، سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکان رایگەیاند، "ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه و له رابردوودا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره، با جارێ په‌له نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌ین، خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه بکه‌ین که 100% بۆمان ڕوون نه‌بێته‌وه، دەشڵێت، "عێراق ئه‌وه‌نده دۆخی خۆی جوان نییه، تا بێت په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بکات ".
ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە، سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه و له رابردوودا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره، با جارێ په‌له نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌ین، خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه بکه‌ین که 100% بۆمان ڕوونه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدا له هه‌ماهه‌نگیداین بۆئه‌وه‌ی که بزانیین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بکە‌ین له‌داهاتوو.
دەربارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەو موشەکانە بەرپرسی هێزەکانی حەفتا دەڵێت، "حکومەتی عێراق به‌حسابی خۆیان ئیدانەی هێرشەکان دەکەن، به‌ڵام له‌عێراق هه‌زار و یه‌ک حکومه‌ت هەیە، هەروەها عێراقیش ئه‌وه‌نده دۆخی خۆی جوان نییه، تا بێت په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بکات ئێمه به نیازنین له‌گه‌ڵ عێراقدا تووشی كێشه ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیش بوو به‌رگری له خاكی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌م دۆخه ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه تاپۆ نییه، جاری وا هه‌یه هیچ نه‌بووه خه‌ڵك خه‌ریكه به فه‌یسبوك شه‌ڕه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێنێت "
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە وتی، "ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێیه، ئه‌م کاتیۆشایانه‌ی که ده‌هاوێژرێن له‌ناوچه‌ی کۆرمۆر له‌ژێرده‌ستی ئێمه‌وه ناهاوێژرێت، به‌ڵکو ئه‌وه له‌و بۆشاییه‌وه‌یه که له‌نێوان ئێمه و حکومه‌تی عێراقدایه، هه‌تا ئێستاش ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه کێن؟ ئایا داعشه؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟ یان خه‌ڵکی تره؟ له‌به‌رئه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و شوێنانه‌شی که هاویشتویانه به‌ر ده‌وروبه‌ری کۆرمۆر کە‌وتووه و زیانی نه‌بووه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه له‌وێن له‌وه‌ته‌ی دروستبووه له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه، چونکه نه‌ک ئه‌وێ، به‌ڵکو هه‌موو شوێنه‌کانی تریش بۆ دوز و بۆ جه‌له‌ولا و بۆ خانه‌قین ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێ دابه‌شکردووه و ناوبه‌ناو کێو‌ماڵی شوێنه‌کانیش ده‌که‌ین. "
مستەفا چاوڕەش جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌شدا ئێمه لیوای 16 مان له‌وێیه و لیوایه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌یه و سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، هێزه‌کانی به‌رگری و فریاکه‌وتن سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆیه کاک ڕێبوار فه‌رمانده‌ی لیوای 16 یه خاڵه کاکه‌مه‌ند له‌به‌رگری و فریاکه‌وتنه له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌کانی تر ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه کاک مه‌ردان له میحوه‌ری دووه کاک جه‌مال فه‌رمانده‌ی لیوایه ئێمه سات به سات ئاگامان له بارودۆخه‌کانه و هێزی ئێمه له‌وێیه."
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە ڕەتیکردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەرامبەر یەک وەستابێتن لەو ڕووەوە مستەفا چاوڕەش دەڵێت" ئه‌و هێزه‌ی ڕۆژی شەممەش هاتبوون بۆ ناوچه‌که ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو هه‌ندێک له‌و شوێنانه‌ی که بۆشایی تێدایه پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه یه‌ک تریان بینی ئێستا هێزه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌کتری نه‌وه‌ستاوین، چونکه هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه ناو به‌ناو ئێمه پێکه‌وه کێو‌ماڵی ئه‌و شوێنانه ده‌کە‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا تازه‌یه شتێکە له‌ڕابردوودا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره با جارێ په‌له نه‌که‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ده‌ین خۆشمان نامانه‌وێت جارێ له‌سه‌ر شتێک قسه بکه‌ین که 100% بۆمان ڕوون نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدا له هه‌ماهه‌نگیداین بۆئه‌وه‌ی که بزانیین چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بکە‌ین له‌داهاتوودا. "
مستەفا چاورەش ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەتی عیراق ئیدانه‌ی ده‌کەن به‌حسابی خۆیان، به‌ڵام له عێراق هه‌زار و یه‌ک حکومه‌ت هەیە ئه‌وه‌تا هه‌شت مانگه هه‌ڵبژاردن کراوه کە‌چی حکومه‌ت پێکنه‌هێنرا و سه‌در کشایه‌وه و ئه‌وی تر ده‌ڵێت من حکومه‌ت پێکده‌هێنم له‌به‌رئه‌وه هه‌رناوی حکومه‌ته ئه‌گه‌رنا مه‌رکه‌زیه‌تی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی پێمان بکرێت و ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانامان هه‌بێت خۆمان دابه‌شکردووه و له‌سه‌ر خه‌تین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه، هیواده‌خوازم له‌داهاتوودا بتوانیین به بڕیارێکی باش و به‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی بزانین چییه چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بکە‌ین. "
دەربارەی ئه‌گه‌ری پێكدانانی سه‌ربازی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقدا، بەرپرسی هێزەکانی حەفتا ئەوە دەخاتەڕوو، "جا بۆ ئێمه بۆ ئه‌و شتانه ئاوات بخوازین! خۆ عێراقیش ئه‌وه‌نده دۆخی جوان نییه په‌لاماری ئێمه بدات! جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بكات، ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وینه كێشه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا، چونكه ئێمه به‌شێكین له‌و عێراقه هه‌تا بتوانین بۆمان بكرێت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی داعش ئێمه به‌رنامه‌كانمان وایه كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان هه‌یه له به‌غداد، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق هاتووه بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووه، به‌ڵام ئێمه خۆمان ده‌بێت هه‌مووكاتێک له‌سه‌نگه‌ردا بین و ئاماده بین چونكه ده‌بێت پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ئه‌گه‌رنا عێراق حاكمیه‌تی هه‌رئه‌وه‌یه ناوی "زله و دێی وێرانه" وه‌كو باسمكرد گه‌وره‌ترین كێشه هه‌یه."