کۆمپانیایەکی ئەمریکی وازهێنانی لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمدا راگەیاند
  2022-06-27       565       

کۆمپانیای شلەمبێرگەی-Schlumberger ئەمریکی بواری نەوت، پەیوەستبوونی خۆی راگەیاندووە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانەوە و چیتر لەگەڵ هەرێمدا کار ناکات.

ئاوێنە:  هەواڵی میدیای فەرمی عیراق، چەند بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیاکە پێیان راگەیاندوون کە کۆمپانیای شلەمبێژێی ئەمریکی نامەیەکی فەرمی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ناردووە و پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری ژمارە 59ی دادگای فیدڕاڵییەوە دووپاتکردووەتەوە و چیتر کار لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ناکەن لە بواری نەوتدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای بەیکەر هیوزی نەوتی پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە و کاری تێدا ناکات.

کۆمپانیای شلەمبێرگەی-Schlumbergerـی ئەمریکی، بە گەورەترین کۆمپانیای جیهان دادەنرێت کە کاردەکات لەبواری خزمەتگوزاری کێڵگە نەوتییەکاندا و لە 85 وڵاتی جیهان کاردەکات و زیاتر لە 100 هەزار کارمەندی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×