هەڵوێستی ئێران لەسەر گرژییەکانی هەولێر و بەغدا
  2022-06-27       461       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسێکی نێوخۆیی عێراقە و خۆیان دەبێ چارەسەری بکەن.

ئاوێنە: سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە هەستیاری و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسە نێوخۆییەکانی عێراق دەکەن و ئەو بابەتانە پرسی ناوخۆین و پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە هەیە."
 
سەعید خەتیبزادە وتیشی، "هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا پێشانیداوە بە تێگەیشتن و ئەدەبیاتێکی هاوبەش گەیشتووە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئێرانیش بەردەوام خوازیاری یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوەی حکومەتی عێراق و بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەیە و ئێستاش هەر لەسەر ئەو بڕوایەن و هەوڵیانداوە ئەو لایەنانە لێک نزیک ببنەوە و هیوادارن ئەو ناکۆکییانە کەمببنەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×