وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەكات
  2022-06-27       265       

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشكرایدەكات، نزیکەی 250 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و ئەوەش وادەكات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیادبكات.

ئاوێنە: ئومێد ئەحمەد، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،”هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکارهێنان زیاد بووە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو زیاد دەکات”.

باسی لەوەشكردووە، دوای خەرجکردنی بڕەپارەیەك لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە توانرا دەست بە کاری چاکسازی لە وێستگەکانی کارەبا بکرێت و لە ئەنجامدا یەکەیەک بگەڕێنرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×