سەڵاحەدین بەهادین: لابردنی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی مەترسیدارو قبوڵ نەكراوە
  2022-06-27       448       

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، دەسبردن بۆ بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە پڕۆگرامی خوێندن و لادانی، مەترسیدارو قبوڵ نەكراوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی ئەمینداری گشتی یەكگرتو، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی كۆبونەوەیەكدا هاتون لەگەڵ بەشێك لەئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و ئەنجومەنی شوراو بەرپرسی دەزگاكانی حزبەكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا، سەڵاحەدین بەهائەدین ئاماژەی بە دەنگۆی دەستكاریكردنی بەرنامەی خوێندن و لادانی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە مەنهەجی خوێندن داو ڕایگەیاند: "دەستبردن بۆ ئەم بابەتە مەترسیدارە لەسەر شوناس و پێناسەی ئایینی گەلەكەمان و قبوڵ نەكراوەو هیوادارم دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێگەبگرن لەو جۆرە پیلانە نابەرپرسانەو سەرەئێشەیەكی تر بۆ كۆمەڵگەكەمان زیاد نەكەن."

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×