ئەردۆغان وادەی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دیاریدەكات
  2022-06-28       793       

سەرۆكی توركیا سووربوون لەسەر ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دووپاتدەكاتەوە و باس لە وادەكەی دەكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، پرۆسە سەربازییە نوێیەكانی وڵاتەكەی دەستپێدەكات دوای كۆتاییهاتنی ئامادەكارییەكان دەربارەی پشتێنەی ئەمنی سنوورەكانیان لەگەڵ سوریا.

بەمدواییە هەڕەشەكانی توركیا بە ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان بەبیانووی پاراستنی سنوورەكان زیادیكردووە.

پێشتریش ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتیی توركیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە بۆ پڕۆسەیەكی سەربازیی نوێ لە باكووری سوریا.

وتیشی، “دەشێت لەهەر كاتێكدا دەستپێبكات”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×