به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بكوژی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: بكوژه‌كه ناوی "أ. م. ق"ـه و پێشتر له زانكۆی سۆران قوتابی كۆلیژی یاسا بووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئافره‌ت درووست كردووه، بۆیه له زانكۆی سۆران ده‌ركراوه.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە لەڕوداوێکدا لەکۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین له‌هەولێر، یەکێک لەخوێندكارهكانى بەشى یاسا بەچەک هێرشیكرده‌سه‌ر حەرەمى زانکۆ‌و لەئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاسا‌و دواتریش له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى هه‌مان ئه‌و زانکۆیه‌ى كوشت‌و یەکێک لەکارمەندانى زانكۆكهشى برینداركرد.
بکوژهكه ناوى (ئ ـ ق)و کوڕی فەرماندەیەکی باڵای "سوپای بارزان"ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.