یەکێک لە مامۆستاکان پێش کوژرانی سکاڵای یاسایی دژی بکوژەکە تۆمار کردووە
  2022-06-28       1099       

بەگوێرەی ئەو نوسراوە، مامۆستایەکی کۆلێژی یاسای زانکۆی سۆران ساکاڵایەکی لەسەر ئەو خوێندکارەی بەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر دوو مامۆستای زانکۆی کوشت، تۆمارکردووە بە مەبەستی پێداچوونەوەی کەیسێکی پێشووتری.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، نیشتیمان عوسمان محەمەد، سکاڵای لەسەر "ئاراس مەهدی قاسم" تۆمارکردووە و داوای لە لیژنەی پێداچوونەوەی دەروونی لە دادگای سۆران کردووە پێداچوونەوە بۆ راپۆرتی پزیشکی ناوبراوبکەن بە بیانوی ئەوەی نەخۆشی دەروونی لەگەڵە.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، سکاڵاکار دەڵێت، لەکاتی پێشکەشکردنی بۆ زانکۆی سۆران، هیچ پێشینەیەکی نەخۆشی لەو جۆرە و هیچ جۆرە نەخۆشییەکی تری نەبووە و تۆمار نەکراوە.

دەشڵێت، تەنانەت پارێزەرەکەشی کاتێک داواکاری پێشکەش بە دادگای لێکۆڵینەوەی سۆران کردووە باسی لەوە نەکردووە کە هیچ نەخۆشییەکی دەروونی هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×