وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2022ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڵاویكرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 30ی (حوزه‌یران/6)ی 2022 ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه داهاتوش كه ده‌كاته 7ی (ته‌موز/7)ی 2022 كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه ده‌هێندرێت.
