وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە كۆلێرا لە كەركوك راگەیاند.
ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەیان لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆلێرای تۆماركردون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی كۆلێرا گەیشتۆتە 76 حاڵەت لەمساڵدا.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆلێرا لە كەركوك تۆماركراوە.