سوپای تورکیا سنوری پارێزگای هەولێرى بۆردومانكرد
  2022-07-04       431       

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکان‌و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەندین شوێنیان لەسنوری پارێزگاى هەولێر بۆردومانكردو تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

ئاوێنە: درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سوپای تورکیا لەڕێگای فڕۆکەی جەنگی‌و تۆپی دورهاوێژه‌وه‌ (چیا سۆرک، گۆڕەسێو، گەرووی کایەڕەشک‌و دەرواوی خواروو)ی بۆردومان‌و تۆپبارانكردو ئاگریش لەو سنورانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

تۆپبارانەکە بەشێوەیەکی چڕ دەستیپێکردو بەدەیان تۆپ‌و گولە هاوەن ئاراستەی ناوچە سنوریەکانی دەڤەرەکە کران‌و زیان بەژینگەو سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.

ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون دوورن لەگوندو ئاواییەکانی سنوری برادۆست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×