وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان داوادەکات داواکارى گشتى لەسەر دەنگۆى گۆڕینى پەروەردەى ئیسلامى بچێتە سەرهێڵ و جەختیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک دەستکارى ئەو وانەیە نەکراوە.
ئاوێنە: ئالان حەمەسەعید لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "بەهیچ قوتابخانەیەک نەوتراوە پەروەردەى ئیسلامى نەخوێنرێت و دەستکارى ئەو وانەیە نەکراوە".
وتیشى "پێداچونەوەى زمانەوانى بۆ ئەو وانەیە دەکەین، بەڵام لەهیچ کتێبێک نییە باس لەوەکرابێت کە لەناو ئەو پرۆگرامە بە پێغەمبەر نەوترێت درودى خواى لەسەربێت".
وەزیرى پەروەردە جەختیکردەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە "ناڕاستن".