پەرلەمانتارێك: توركیا و ئەمریكا و كوەیت سەروەری عیراق پێشێل دەكەن
  2022-07-04       331       


عەلا حەیدەری ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، سێ‌ دەوڵەت پێشێلكاری دژی سەروەری خاكی عیراق دەكەن، ئەوانیش ئەمریكا و توركیا و كوەیتن، بەهۆی ئەوەشەوە وەزیری دەرەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەكەن.

ئاوێنه‌: عەلا حەیدەری رایگەیاندووە، ئەمریكا و توركیا و كوەیت پێشێلكاری ئاشكرا دژی سەروەری خاكی عیراق ئەنجام دەدەن، ئەوەش بەهۆی لاوازی حكومی و دبلۆماسییەوە.

وتوشیەتی، توركیا دەیان كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی عیراق و دەیان بنكەی سەربازی لەناو هەرێمی كوردستان جێگیر كردووە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ وەڵامێكی حكومی هەبێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوەش دەكاتەوە، پەرلەمان دەستەوەستان نابێت و وەزیری دەرەوە بانگهێشت دەكرێت، بۆ ئەوەی روونكردنەوە لەسەر پێشێلكاریەكانی ئەو وڵاتانە بدات.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×