دادگاى كه‌رخ ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم‌و دۆسیه‌ى به‌شێك له‌كۆمپانیاكانیشى دواخست.
ئاوێنه: دادگاى كه‌رخ له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبەستی ژمارەیەک کۆمانیای بواری نەوتی كه لەگەڵ هەرێمی کوردستان گرێبەستیان هەیە، ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان هەڵوەشاوەتەوە بریتین لە(DNO, Genel Energy, WZ, HKN).
له‌باره‌ى دۆسیه‌ى كۆمپانیاكانى گەڵف کیستۆن‌و شامەران‌و ئاداکس، ئه‌مڕۆ بڕیار له‌دۆسیه‌كانیان نه‌دراو كه‌یسه‌كانیان دواخرا.
له‌دواى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق به‌نایاساییبوونى یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم حكومه‌تى عێراق به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت كۆمپانیا جیهانیه نه‌وتیه‌كان ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى هه‌رێم ببن.