بڕیارێكی ڕاكان جبووری دژی كورد چەند كاتژمێرێك بڕیكرد
  2022-07-04       808       

پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لە بڕیارێکی نوێدا بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکوک نین و فۆڕمی خۆراکی پارێزگاكەیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەربگیرێتەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی نووسراوێكی ڕاكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی کەرکوک تیایدا هاتووە، داوا لە هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە حكومییەكانی كەركوك کردووە، ئەو کەسانەی خەڵكی كەركوكن و لە دەرەوەی شارەكە نیشتەجێن پشتگیریی نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراكیان لێوەربگیرێتەوە.

بەپێی بڕیارەكەش ئەو هاوڵاتییانەی ئەگەر لە دەرەوەی کەرکوک نیشتەجێ بن، ئاستەنگ لەبەردەم کاروبارەکانیان لە دامەزراوەکانی کەرکوک دروستدەکات.

لە بەرامبەریشدا شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارەكەی ڕاكان جبوری نایاساییە و بڕیارەكەیان ڕاگرتووە.

لە لایەكی دیكەوە، فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئیدانه‌ی نوسراوەكەی ڕاكان جبوری كردووە و دووپاتیده‌كاته‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ی “پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك” بڕیارێكی ته‌واو شۆڤێنییه ‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ ژیان و بنه‌ما یاسایی و ده‌ستورییه‌كانه.‌

ته‌ئكیدشی كرده‌وه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ن و به‌پێویستیشی زانی پارێزگای سه‌پێندراوی كه‌ركوك داوای لێبوردن له‌ هاوڵاتییانی كه‌ركوك بكات.

جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی كورد لە پارێزگاكە.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×