وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبونی له‌ به‌شێكی رسوماته‌كان ده‌ركرد
  2022-07-04       427       

وەزیری خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە رسوماتى پشتگیرى دەرچون بۆ بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە وەرگرتنى رسوماتى پشتگیرى بڕوانامەى دەرچون، بۆ دەرچوانى بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، بەمەبەستى سەرپەرشتى کردنى پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتى تایبەت کە لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو داواى هەلى کار و دامەزراندن دەکەن.

بڕیارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێ کردن و پاڵپشتە بە کۆنوسى ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٢٢)ى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت و پشت بەستن بە بڕگەى (٩)ى بڕیارى ژمارە (٨٦)ى ساڵى (٢٠١٦) ى ئەنجومەنى وەزیران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×