وەزارەتی نەوتی عێراق: سێ كۆمپانیا لە هەرێم پابەندبونیان بە بڕیارەكەی دادگای فیدرالییەوە راگەیاندوە
  2022-07-04       482       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، سێ كۆمپانیای جیهانی بواری خزمەتگوزاری نەوت پابەندبونی خۆیان بە بڕیارەكەی دادگای فیدرالییەوە راگەیاندوە كە تێیدا یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندۆتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، سێ كۆمپانیای جیهانی خزمەتگوزاری نەوت كە پێكدێن لە "شڵومبێرگەر"، "بەیكەر هیوز" و "هاڵیبێرتۆن" وەزارەتەكەیان ئاگاداركردۆتەوە كە پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی كوردستان پێشكەش ناكەن ئەوەش وەك پابەندبون بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و رێنماییەكانی لیژنەی وەزارەتەكەیان كە بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو سێ كۆمپانیایە ئێستا سەرقاڵی پاكتاوكردن و كۆتاییهێنانن بە تەندەرین و گرێبەستەكانیان لە هەرێم وبەڵێننامەشیان داوە کە خاوەنی هیچ قەوارەیەکی بازرگانی یاخود کۆمپانیایەکی دیکە نین لە هەرێمی کوردستاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×