وەزیری پلاندانان: دو پڕۆژە یاسا بۆ خانەنشینی كەرتی تایبەت و كەمكردنەوەی بێكاری ئامادەن
  2022-07-04       404       

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و رێكخراوی كاری جیهانی دو پڕۆژە یاسامان ئامادەكردون كە لە رێگەیانەوە رێژەی بێكاری كەمتر دەبێتەوەو هەمو ئەوانەشی لە كەرتی تایبەت كاردەكەن هاوشێوەی كەرتی حكومی خانەنشین دەكرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانان، ئەو وتانەی د. دارا رەشید، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی بەخشینی بڕوانامەی کۆتایی هاتنی خولی میکانیکی بۆ فێرکردن و ڕاهێنان و پەرەپێدانی لێهاتویی تواناکانی گەنجان لەبواری ئۆتۆمبێلدا هاتون کە لەلایەن رێكخراوی یوئێن دی پی و کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق و هەرێمی کوردستان رێکخرابو.

بەپێی راگەیەندراوەكە وەزیری پلاندانان وتوشیەتی"یەکێک لە هەنگاوەکانی حکومەت کارئاسانی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە بۆ ئەوەی گەنجان روو لەکەرتی تایبەت بکەن."

هەروەها د.دارا ڕەشید راشیگەیاندوە"دو پرۆژە یاسامان ئامادەکردوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی کاری جیهانی (ILO) ئەوانیش بریتین لە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کەرتی تایبەت و یاسای کاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کە لەو رێگەیەوە رێژەی بێکاری کەمتر دەبێتەوە و خزمەتێکی گەورە بە کرێکاران و هەمو ئەوانە دەکات کە لەکەرتی تایبەت کار دەکەن تاوەکو هاوشێوەی کەرتی حکومی خانەنشین بکرێن لەچوارچێوەی دەستەبەری ماف و داخوازیەکانیان لەکەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی گشتی (حکومی)."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×