فڕۆکەکانی تورکیا قەزای ئامێدییان بەچڕی بۆردومانکرد
  2022-07-05       299       

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدییان کرد، بۆردوومانەکە هیچ زیانی گیانیی نەبووە.

ئاوێنه‌: فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتین و دەوروبەری گوندەکانی سەرگەلێ سگێرێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە هیچ زیانیكی گیانیی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون نزیکبوون لە گوندنشینانەوە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای دانیشتووانی ئەو گوندانە دروستکردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×