به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌چه‌ند پله‌یه‌ك، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیانیش خێرایی با چالاك ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرایی با له ناوچه‌كانی سلێمانی و له به‌شێك له ناوچه‌كانی كه‌ركوك، خێرای با له‌نێوان 10 - 20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك هه‌ور له ناوچه شاخاویه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك هه‌ور له ناوچه شاخاویه‌كان، له هه‌ندێك كات خێرای با چالاك ده‌بێت به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و ده‌گاته 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه:
هه‌ولێر : 42
سلێمانی : 38
دهۆك : 41
كه‌ركوك : 45
هه‌ڵه‌بجه : 41
سۆران : 39
راپه‌رین : 40
گه‌رمیان : 46