40 هەزار تەن، برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق
  2022-07-05       442       

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی بەرهەڵگر گەیشتوەتە عێراق، کە بڕی 43 هەزار تەن، برنجی تایلەندی هەڵگرتبو، لە بڕیارە لە چوارچێوەی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک لە ئەمساڵدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت.

ئاوێنە:  موسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەمە بڵاویکردوەتەوە،"  درەنگانی شەوی رابردو، کەشتییەکی بارهەڵگر گەیشتوەتە عێراق، کە بڕی 43 هەزار تەن، برنجی تایلەندی هەڵگرتوە، پشکنینی سەرەتایی بۆکراوە، چەند نمونەیەکیش بۆ تاقیگەی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری کۆمپانیای خۆراکی بەغداد بەمەبەستی تەواوکردنی پشکنینەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە،" لەدوای تەواوکردنی پشکنینەکان، رەوانەی بریکارەکانی خۆراک دەکرێت، بەمەبەستی دابەشکردنی لە سەبەتەی پێنجەمی خۆراک کە بڕیارە لە ئەمساڵدا دابەشبکرێت".

عێراق پشت بە سیستەمی فۆڕمی خۆراک دەبەستێت، ئەمەش دوای  بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 661، لە رێکەوتی 6ی(ئاب/8)ی 1990، بە سەپاندنی گەمارۆی ئابوری بەهۆی داگیرکردنی کوەیتەوە لەلایەن رژێمی سەدامەوە.

فۆڕمی خۆراک بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، لەروی کاتی دابەشکرن و جۆری ئەو بەرهەمانەی لەخۆی گرتوە، لەسەرەتای بڕ و جۆری خواردنەکانی زۆرتر بون، بەڵام لەدوای روخانی رژێمی پێشو بڕ و جۆرەکەش روی لەکەمبونەوە کردوە، لەدوای بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش حکومەتی عێراق تائێستا چەند سەبەتەیەکی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردوە، بڕیارە لەچوارچێوەی بڕیاری ئاسایشی خۆراک، چەند سەبەتەیەکی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردوە، بڕیارە لەچوارچێوەی بڕیاری ئاسایشی خۆراک، چەند سەبەتەیەکی دیکەش دابەشبکرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×