کوردستان: لە 24 سەعاتی رابردودا 838 توشبوی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون
  2022-07-05       490       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە كە بەپێی ئامارەكە ژمارەی توشبوانی نوێ هەڵكشاوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا سێ هەزارو 399 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 838 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 155 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوه.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×