دابەشکردنی موچە لە گەرمیان بۆ جاری سێیەم ڕاگیرا
  2022-07-06       412       

بۆجاری سێیەم موچە لە گەرمیان ڕاگیرا و پێنج وەزارەت موچەکانیان وەرنەگرتوە و بەڕێوبەرى بانکى گەرمیانیش ئاماژە بەوەدەکات ڕون نییە کەی موچە دابەشدەکرێت.  

ئاوێنه‌: ڕادیۆی دەنگ کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی گەرمیان دەکات (6ی تەموزی 2022) دەڵێت، "بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەى هەریەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو شارەوانى و گەشتوگوزار دابەش بکرێت بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەریان نەگرتوە، هاوکات دوێنێ بڕیار وابوو موچەى هەریەک لە خانەنشینی شارستانی، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا دابەش بکرێت، بەڵام تەنها خانەنشینی شارستانی وەریانگرت."  

دەشڵێت، "واتە لە کۆى شەش وەزارەت تەنها وەزارەتێک لە گەرمیان موچەى وەرگرت ئەویش خانەنشینى شارستانی بو، بەڕێوبەری بانى گەرمیانیش لەسەر دابەشنەکردنى موچە و ڕاگرتنى بۆ سێیەم جار دەڵێت: "ئەمڕۆ موچەى دو وەزارەتمان دابەش نەکرد، چونکە پارەمان بۆ نەهاتوە لەبانکی هەرێمەوە". کەئەم گرفتە بۆدوێنیش هه بوو."  

ئاریا ئەنوەر بەڕێوبەری بانکی گەرمیان بەڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: "پارەى ئەو پێنج وەزارەتەى کە موچەکانیان وەرنەگرتوە نزیکەى شەش ملیار دینارە، دڵنیاییش دەدات ئەمڕۆ موچە دابەش ناکەین، تا چونکە پارەمان بۆ نەهاتوە لەبانکی هەرێمەوە".  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×