لە هەولێر مەرج بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی دانرا
  2022-07-06       325       

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بۆئەوەی قوربانیكردن لە كەشێكی تەندروستدا ئەنجامبدرێت و بە دووربین لە بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون، دەبێت ئاژەڵ لە سەربڕخانەكان و لەژێر چاودێری تیمەكانی تەندروستیدا بێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئامادەكارییەكانی بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند.

دکتۆر بژار موسا، وتەبێژی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەكەدا وتی: بۆ ڕۆژانی جەژن پلانی تایبەتمان هەیە بۆئەوەی نەخۆشخانەكان بەشێوەی فریاكوزاری بە ڕووی هاوڵاتیاندا كراوەبن، لێرەیشەوە داوا دەكەین پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆبن بۆئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراو دووربن و هەروەها، دایكان و باوكان ئاگاداری منداڵەكانیان بن بۆئەوەی توشی زیان نەبن.

وتیشی: داوا دەكەین ئەوانەی قوربانی ئەنجام دەدەن نەكەن لە ماڵان و لەو شوێنانە ئەنجامی بدن، كە تیمە تەندروستییەكانی تێدا نییە، چونکە پێویستە لە كەشێكی تەندروستدا بێت، بۆئەوەی بە دووربین لە پەتاى خوێنبەربوون، بێ گوێدانە ڕێنماییەكان و بەبێ چاودێری تیمەكانی تەندروستی دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربوون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×