حكومەتی هەرێم پشوی جەژنی بەڕەسمی راگەیاند
  2022-07-06       683       

حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕەسمی پشوەكانی جەژنی قوربانی راگەیاند.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ـی تەموز، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ـی تەموزی ٢٠٢٢، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو ماوەیەدا تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×