له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ ٢٥ هەزار جوچک سوتان
  2022-07-06       406       


لەهۆڵێکی بەرهەم هێنانی مریشکدا لە لەشاری هەڵەبجە بەهۆی شۆرتی کارەباوە تەواوی هۆڵەکە سوتا کە ٢٥ هەزار جوچکی تێدابووە زیانەکەی بە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئاوێنە - زریان محەمەد: نازم عربدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری دەرێن لە شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی شۆرتی کارەباوە تەواوی هۆڵەکەی سوتاوە کە ٢٥ هەزار جوچک و ١٧ تۆن عەلەفی تێدابووە، هیچ شتێکی بۆ دەرنەچووە".

راشیگەیاند "خاوەنی کێڵگەکە ناوی ڕزگار قادر زیانەکانی بە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت کە ٢٥ دەفتەر دۆلار دەکات ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ خاوەنی هۆڵەکە بۆیە پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپەلە بێنە سەرخەت بۆ قەرەبوکردنەوە و هاوکاریکردنی".

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت پێویستە پەلەبکات بۆ هەستانەوەی ئەو خاوەن کێڵگەیە بە پێدانی قەرزی درێژ خایەن و قەرەبوکردنەوە لەبەرئەوەی زیانەکەی هێندە زۆرە خاوەن پرۆژەکە قەرزداره‌ و پێشتریش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی توشی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ بووه‌.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×