CPT: بڕیاربو كۆتایی مانگی رابردو پێنج چالاكوانی شیلادزێ ئازادبكرێن بەڵام هێشتا لە زینداندان
  2022-07-06       299       

تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوی CPT رایگەیاند، بڕیاربو كۆتایی مانگی رابردو، پێنج چالاكوانی شیلادزێ ئازادبكرێن بەڵام تا ئێستا لە زینداندا راگیراون و چارەنوسیان رون نییە.

ئاوێنە: تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوی CPT، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بڕیاربو كە زیندانیانی شیلادزێ، كۆڤان تاریق، یوسف شەریف، نێچیر بەدیع، مەحمود ناجی و ئەمجەد ڕێكانی لە كۆتایی مانگی ڕابردودا بە ئازادكردنی مەرجدار ئازادبكرێن، بەڵام تا ئێستا لە زینداندا ڕاگیراون."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ھیچ بەرچاو ڕونیەكیش نییە لەسەر چارەنوسی ئەو پێنج زیندانییە."

تیمی كوردستانی عێراقی CPT، سەركۆنەی ڕاگرتن و ھێشتنەوەی ئەو پێنج چالاكوانەی كردوە لە زینداندا و لە ھەمان كاتدا نیگەرانی تیمەكەی راگەیاندوە سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی بەشێك لە زیندانیانی شیلادزێ لە زیندانی چاكسازی گەورانی ھەولێردا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×