مەسعود بارزانی: ناوی كەس و لایەن بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران گرنگ نییە
  2022-07-06       537       

بارەگای بارزانی رەتیدەكاتەوە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لەبارەی پرۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیران پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردبێت و دەشڵێت، بەلای مەسعود بارزانییەوە ناوی كەس و لایەن لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكومەتی داهاتودا، گرنگ نییە بەڵكو جێبەجێكردنی دەستورو بەرنامەی حكومەتی داهاتوی عێراق گرنگە.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی، كەمێك لەمەوبەر، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، لە ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاوبوەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوی عێراق، مەسعود بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە."

بارەگای بارزانی وتوشیەتی: لەگەڵئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكومەتی داهاتودا، ناوی كەس و لایەن بە لای مەسعود بارزانیەوە "گرنگ نییە بەڵكو جێبەجێكردنی دەستورو، بەرنامەی حكومەتی داهاتوی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×