ه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار بێكار له عێراقدا هه‌ن، له‌ئێستاشدا جێبه‌جێكردنی پلانێكیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری كه‌مبكرێته‌وه.
ئاوێنه: سه‌میر خزه‌یر هادی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، به‌پێی دواین ڕاپرسی كه وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌ر بازاڕی كار ئه‌نجامیداوه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15-65 ساڵیدایه و ده‌ركه‌وتوه رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شایسته‌ی چونه ناو بازاڕی كاریان هه‌یه 16 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سن، له‌به‌رامبه‌ریشدا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س بێكارن.
وتیشی، "تا ئێستا كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی له دابینكردنی هه‌لیكار بۆ بێكاران نه‌بینیوه، ڕێژه‌ی ژنانیش له كه‌رتی حكومه‌ت زۆر به‌رزه به‌هۆی بونی ترسیان له كاركردن له كه‌رتی تایبه‌تدا، به‌گشتیش نیگه‌رانیه‌كی زۆر هه‌یه له كاركردن له‌كه‌رتی تایبه‌ت".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری، سه‌میر خزه‌یر هادی باسی له‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی پلاندانان، پلانی پشتیوانی و پاراستنی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی بێكاران".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق كه ئێستا 41 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاشكرایكردوه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی رێژه‌ی له‌دایكبوان نییه بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان سنوردار بكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پلاندانانی خێزانه، له‌هه‌مانكاتیشدا رێوشوێنی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه له پێناو رێكخستنی خێزان و پاراستنی دایكان.