داوای ئه‌وه‌ی یونس راوی، "راوێژكاری بافڵ تاڵه‌بانی" له‌سه‌ر شێوازی قوربانی كردنی موسڵمانان نوسینێكی بڵاوكرده‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی دروستكرد، ئه‌مڕۆ دوو ژنه په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كرد.
ئاوێنه: یونس راوی، وه‌ك شرۆڤه‌كاری ئاینی دوێنێ چوارشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2022، نووسنێكی له باره‌ی قوربانی كردن بڵاوكرده‌وه.
راوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: خوێنی ئاژەڵان تاوانەکان ناسڕنەوە، کەسێک مافی خەڵکی خواردووە، سنووری ئازادی ئەوانی دیکەی بەزاندووە، نغرۆی درۆ و دووفاقییە، دەیەوێت لە رێگای سەربڕینی ئاژەڵان پاکانە بۆ پێشینە تاوانەکانی بکات! مەگەر ئەو نازانێ خودا زۆر لەوە گەورەترە خوێن و گۆشتی ئاژەڵانی لە مرۆڤ گەرەک بێت.
لای خۆیانه‌وه هه‌ردوو په‌رله‌مانتار روپاك وه‌رتی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له پەیامێکی هاوبەشدا نووسیویانە، "لە رێی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هه‌رێمه‌وه لەسەر بێڕێزی کردن بەبیرو باوەڕی موسڵمانان و فەرمودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).