كەشناسیی عێراق: ڕۆژانی جەژن خۆڵبارین بەردەوامدەبێت
  2022-07-07       303       

دەستەی كەشناسیی عێراق كەشوهەوای ئەمڕۆ و ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە و بەپێی پێبینییەكان خۆڵبارین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامدەبێت.

ئاوێنه‌: بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق كە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەی هەینی لە پارێزگاكانی هەرێم و باشووری عێراق تۆز و خۆڵێكی سووك دەبێت و پلەكانی گەرماش وەكو ئەمڕۆ دەبن.

هەروەها ڕۆژی شەممە كە دەكاتە یەكەم ڕۆژی جەژن كەشوهەوا بەهەمانشێوە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست خۆڵبارین دەبێت و تۆز و خۆڵەكە چڕتردەبێتەوە.

كەشناسیی عێراق پێشبینی ئەوەشی كردووە ڕۆژی یەكشەممە بەهەمانشێوە تۆز و خۆڵێكی سووك بەرزبێتەوە و پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرزببنەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×