هەپەگە كوژرانی 36 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
  2022-07-07       483       

هەپەگە رایگەیاند، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ماوەی سێ رۆژدا لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و خابور، 36 سەربازی توركیا كوژراون و حەوت سەربازی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە رۆژانی 5 و 6 و 7ی تەموز، گەریلا لەناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و خابور، زنجیرەیەك چالاكی دژبە هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامداون و لە ئاكامدا 36 سەربازی توركیا كوژراون و حەوت سەربازی دیكەش برینداربون و تەرمی یەكێك لە سەربازە كوژراوەكانیش كەوتۆتە ژێر دەستی گەریلا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر لەو چالاكییانەدا، درۆنێك تێكشكێنراوە، گورز لە دو هەلیكۆپتەر وەشنێراوە، دەمانچەیەك، دو چه‌كی ئێچ كه‌ی-٤١٦ كه‌ ئه‌ڵمانیا دروستیان ده‌كات، دو ئامێری له‌یزڕی دیاریكردنی شوێن، دو لێنزی چه‌كێك كه‌ روناكی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و بێته‌لێكی ئاسڵسان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە سوپای توركیا له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ دوای ئەوەی نەیتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنێت، سێ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆمباران كردوەو هاوكات به‌ ده‌یان جار به‌ كاتیوشاو ٢٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكەر و ٣٣ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، گۆڕەپانەكانی شەڕی بۆردومان كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×