گەشتوگوزار: پێشبینی دەكرێت بۆ جەژن 200 هەزار  گەشتیار بێنە هەولێر
  2022-07-07       397       

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکرێت لەم جەژنەدا ٢٠٠ ھەزار گەشتیار بێنە ھەولێر، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانیش ئامادەکاریی تەواو کراوە.

ئاوێنە: ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتوگوزاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند''ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردوەو لە ماوەی تەنیا شەش مانگی رابردودا یەك ملیۆن و 117 هەزارو 395 گەشتیار سەردانی شاری ھەولێر و دەوروبەریان کردوە، بە بەراورد بە پێشو بە ڕێژەی ١٥% ژمارەی گەشتیاران بەرز بوەتەوەو بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە."

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر لەو ژمارە گەشتیارەكە كە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هاتونەتە پارێزگاكە، 238 هەزارو 531 گەشتیاریان بیانین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×