کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێم: زۆرجار هەوڵمانداوە ببینە دەنگی بێدەنگەکان
  2022-07-07       360       

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەى هەزاران پێشمەرگەی ئازای لەژێر کۆنترۆڵی لایەنە سیاسیەکانەوە گواستەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەو لە پێناو سەلامەتی هەرێمی کوردستاندا، هەڵساون بە بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنیەکان و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاساو چالاکانەش پشتیوانی ئەو رۆژنامەنوسانەیان کردوە کە روبەڕوی پێشێلکاری ئازادی راگەیاندن بونەتەوە.

ئاوێنە: رۆبێرت پاڵەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى تەواوبونى ئەرکەکانى لە هەرێمى کوردستان لە نامەیەکى تایبەتدا کە بۆ "ئێن ئاڕ تى" نێردراوە بەناونیشانى "ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە باشترن" دەڵێت، زۆر کاریان کردوە لەو ماوەیەى لێرە بون. پرۆسەی دیموکراسی درێژ و زەحمەتە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا شان بە شانتان دەوەستێت.

لەبەشێکى دیکەى نامەکەیدا نوسیویەتى، پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بەهێزە، بەڵام بۆئەوەی ئەو پەیوەندیە بەهێزتر بکەن، پێویست دەکات بەیەکەوە کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی بەها هاوبەشەکانی وەک ئازادی رادەربڕین، چاکسازی ئابوری و یەکگرتویی کورد.

وەک کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەوەی گرنگە کونسوڵخانە زۆر زیاتری کردوە وەک تەنها کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و پارتە سیاسیەکان و بەڵکو هەوڵی زۆریان خستوەتەگەڕ بۆ بینینی هاوڵاتی ئاساییش و یارمەتی پەرواێزخراوەکانیان داوەو زۆرجاریش هەوڵیانداوە ببینە دەنگی بێدەنگەکان.

لەبەشێکى دیکەى نامەکەیدا ڕۆبێرت پاڵەدینۆ دەڵێت دروستترین سەلمێنەری هاوڕێیەتیەکەیان بریتیە لە پەیوەندی نێوان هاوڵاتیەکانیانى نێوان ئەمریکا و کوردستان و دەشڵێت، دوای وەستانێکی زۆر کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا دەستی بە خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزە کردەوە، چونکە دەیانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان ببینین کە دەخوێنن و گەشت دەکەن و بازرگانی دەکەن لە ئەمەریکا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×